دەربارەی ئێمە
پەیڕەوی ناوخۆی
سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و
ئەكادیمیای پارتی
بە پشت بەستن بە ماددەی 18 برگەی سێیەم لە پەیرەوی ناوخۆی پارتی دیموكراتی كوردستان پەسەندكراوی كۆنگرەی سێزدەی پارتی، ئەم پەیڕەوە تایبەتە بە سەنتەری دیراسات و ئەكادیمیای پارتی بە مەبەستی دیاریكردنی سیستەمێك بۆ رێكخستنی كاری سەنتەر و دیاریكردنی ئەرك و سنووری دەسەڵاتەكانی سەنتەر كە لەگەڵ چواچێوەی سیاسەتی گشتی و پەیرەوی ناوخۆی پارتیماندا بگونجێت.